|
|
| |
ته‌رمی دوو پێشمه‌رگه له‌نزیك شنگار دۆزرانه‌وه
6 / 5 / 2010
چاپکردن
ئازانسى هةوالى ناوخؤ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنی له‌ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای شاری موسڵ ته‌رمی دوو پێشمه‌رگه‌یان دۆزییه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گشتی نێوان قه‌زای (شنگار)و شاری موسڵ، ترمی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر شوێن گوله به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاربووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، گوازراونه‌ته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری له‌نه‌خۆشخانه، پێشتریش له‌لایه‌ن گرووپێكی تیرۆرستییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌دانی پاره‌وه، گرووپه تیرۆرستییه‌كه هه‌ستاون به‌كوشتنی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی هێرش‌و په‌لاماره‌كانی گرووپه تیرۆرستییه‌كان ده‌بنه‌وه.
ئا: فوئاد جه‌لال
|
|
|
|